تەنها شوێنە سەربازییەکانمان کردە ئامانج/ ئامادەی دووپات کردنەوەی ئۆپەراسیۆنی هاوشێوەین

سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند: سەرەڕای دەستدرێژی و جەنایەتە یەک لە دوای یەکەکانی ڕژێمی زایۆنی، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە لەبەرچاوگرتنی یاسا و ڕێساکان تەنها شوێنە سەربازییەکانی کردە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد باقری، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رايگەياند، هێرش دەکەینە سەر ژێرخانی ئیسرائیل ئەگەر بێت و لە کاردانەوەی هەڵدانی مووشەکەکانی کۆماری ئیسلامیدا، هێرش بکاتە سەر ئێران.

محەمەد باقری ڕاشيگەياندووە، ئەو هێرشە مووشەکییەی کە ئێوارەی سێشەممە بۆ سەر ئيسرائيل ڕوویدا، بە هێزێکی زیاترەوە دووبارە دەبێتەوە و هەموو ژێرخانی قەوارەی ئیسرائیلی دەکرێتە ئامانج.

پێشتر سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران  پشتڕاستی کردەوە کە دەیان مووشەکی بالیستیکی هایپەرسۆنیکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە.

سوپای پاسداران پشتڕاستی کردەوە لەم هێرشەدا مووشەکی بالیستیکی هایپەرسۆنیکی فەتاحی بەکارهێناوە و جەختی لەوە کردەوە کە 90%ـی ئەو مووشەکانە بە سەرکەوتوویی ئامانجەکانیان پێکاوە.

News Code 224167

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha