بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، ئهمشهو دهیان مووشهكی ئاڕاستهی ئیسرائیل كردووه و "ئەگەر ڕژێمی زایۆنی کاردانەوەی هەبێت بەرامبەر بە ئۆپەراسیۆنەکانی ئێران، ڕووبەڕووی هێرشی توندتر دەبێتەوە.
لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە هێرشی مووشەكیمان كردەسەر ئیسرائیل وەکوو وەڵامێک بۆ شەهید کردنی ئیسماعیل هەنییە و سەید حەسەن نەسروڵا و سەید عەباس نیلفرۆشان.
سوپای پاسداران باسی لەوەش كرد: ئەو ئۆپەراسیۆنە بە ڕەزامەندیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و ئاگادارکردنەوەی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان و پاڵپشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وەزارەتی بەرگری بووە، ئەم ئۆپەراسیۆنە بەپێی مافە یاساییەکانی وڵات و یاسا نێودەوڵەتییەکان وەڵامێکی سەربازیە.
سوپای پاسدارانی ئێران ئەوەشی خستەڕوو، "هۆشدارییەک دەدرێتە ڕژێمی زایۆنی ئەگەر کاردانەوەی هەبێت بەرامبەر بە ئۆپەراسیۆنەکانی ئێران، ڕووبەڕووی هێرشی ڕووخێنەر و توندتر دەبێتەوە".
Your Comment