سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەیاننامەیەکی بەپەلەی بڵاو کردەوە

لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی ئەمشەو بۆ سەر ئیسرائیل لە خاکی ئێرانەوە، سوپای پاسداران بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، ئه‌مشه‌و ده‌یان مووشه‌كی ئاڕاسته‌ی ئیسرائیل كردووه‌ و "ئەگەر ڕژێمی زایۆنی کاردانەوەی هەبێت بەرامبەر بە ئۆپەراسیۆنەکانی ئێران، ڕووبەڕووی هێرشی توندتر دەبێتەوە.
لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە هێرشی مووشەكیمان كردەسەر ئیسرائیل وەکوو وەڵامێک بۆ شەهید کردنی ئیسماعیل  هەنییە و سەید حەسەن نەسروڵا و سەید عەباس نیلفرۆشان.

سوپای پاسداران باسی لەوەش كرد: ئەو ئۆپەراسیۆنە بە ڕەزامەندیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و ئاگادارکردنەوەی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان و پاڵپشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وەزارەتی بەرگری بووە، ئەم ئۆپەراسیۆنە بەپێی مافە یاساییەکانی وڵات و یاسا نێودەوڵەتییەکان وەڵامێکی سەربازیە.

سوپای پاسدارانی ئێران ئەوەشی خستەڕوو، "هۆشدارییەک دەدرێتە ڕژێمی زایۆنی ئەگەر کاردانەوەی هەبێت بەرامبەر بە ئۆپەراسیۆنەکانی ئێران، ڕووبەڕووی هێرشی ڕووخێنەر و توندتر دەبێتەوە".

News Code 224163

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha