ڕیبەری باڵای شۆڕش پەیامێکی بڵاو کردەوە

ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند: "ئیسرائیل زۆر لەوە بچووکترە، زیانی گەورە بە حیزبوڵا بگەیەنێت".

ئایەتۆڵڵا عەلی خامنەیی، رابەڕی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران پەیامێکی لەبارەی دۆخی لوبنان و کوژرانی حەسەن نەسڕوڵا بڵاو کردەوە ودەڵێت" کوشتنی هاوڵاتییانی بێتاوان لە لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە سەرکۆنە دەکەین و وەک چۆن ئیسرائیل نەیتوانی لە غەززە سەرکەوتوو بێت، لە لوبنانیش سەرکەوتوو نابێت".

ڕێبەری باڵای شۆڕش جەختیشی لەوە کردوەتەوە، ئیسرائیل لە لوبنان سیاسەتێکی هەڵە تاقی دەکاتەوە و تەلئەبیب زۆر لەوە بچووکترە زیانی گەورە بە حیزبوڵا بگەیەنێت.

ئایەتۆڵڵا عەلی خامنەیی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، بە هەموو هێزی خۆمانەوە پشتیوانیی لە حیزبوڵا دەکەن و ئیسرائیل دەبێت لەوە تێبگات بە کوشتنی ژنان و منداڵان ناتوانێت خۆڕاگریی ئەوان تێکبشکێنێت.

ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران داواش لە هەموو موسڵمانانی جیهان دەکات بە هەموو هێزیانەوە لە بەرانبەر ڕژێمی زایۆنی بوەستنەوە.

News Code 224142

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha