حکوومەتی عێراق سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا به‌ ڕاگه‌یاندنی سێ رۆژ ماته‌مینی گشتی له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق، وه‌ک هاوخه‌میه‌ک بۆ شەهید بوونی ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڵاویکرده‌وه‌، محه‌مه‌د شیاع سوودانی له‌چوارچێوه‌ی ڕێزگرتن له‌ "شه‌هیدبوونی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان و هاوڕێیانی له‌ ده‌ستدرێژی گوناهبارانه‌ی ئیسرائیل، بڕیاردرا به ڕاگه‌یاندنی سێ ڕۆژ ماته‌مینی سه‌رتاسه‌ری له‌ وڵاتدا".

شایانی باسە بزووتنه‌وه‌ی حزبوڵای لوبنان، شەهید بوونی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌که‌ی پشتڕاست کرده‌وه‌ و  رایگه‌یاند، "به‌ڵێن ده‌ده‌ین درێژه‌ به‌ جیهاده‌که‌ی بدەین له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمن".

News Code 224141

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha