داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین دەستدرێژییەکان بۆ سەر فەلەستین و لوبنان ڕابگرێت

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی ڕایگەیلاند، سەرکۆنەی ئەو تاوانانە دەکەین کە ئیسرائیل دەرحەق بە هاوڵاتیانی مەدەنی و تیرۆرکردنی سەرکردەکانی لوبنان دەیانکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی، لە پەیامێكدا لە پەرەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" ڕایگەیاند: "بە خەمێکی قووڵەوە، هەواڵی شەهیدکردنی سەماحەتی سەید حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵای لوبنانیمان پێگەیشت. لە کاتێکدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید و گەلی لوبنان و مسوڵمانان و هاوڕێیانی شەهید دەکەین بەهۆی ئەم کۆستە گەورەیەوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، "داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە رۆڵی یاسایی و مرۆیی خۆی بگێڕێت بۆ ڕاگرتنی ئەم خوێنرشتن و دەستدرێژییانە بۆ سەر فەلەستین و لوبنان و ناوچەکە، هەروەها داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین تا ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتن ئارام بگرن تا ناوچەکە لە جەنگێکی فراوان بەدوربگیرێت.

بافڵ تاڵەبانی باسی لەوەش كرد، "سەرکۆنەی ئەم کارو تاوانانە دەکەین کە ئیسرائیل دەرحەق بە هاوڵاتیانی مەدەنی و تیرۆرکردنی سەرکردەکان دەیانکات، خوای گەورە لە شەهیدەکان خۆشبێت و هیوای چاکبونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازین".

News Code 224143

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha