حزبوڵا شەهیدبوونی حەسەن نەسروڵا پشتڕاست دەکاتەوە

بزووتنه‌وه‌ی حزبوڵای لوبنان، شەهید بوونی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حزبوڵای لوبنان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "جه‌نابی مامۆستا حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا، مامۆستای به‌رخۆدان، به‌نده‌ی ڕاستگۆ، وه‌ک شه‌هیدێكی گه‌وره‌، سه‌ركرده‌یه‌كی ئازا و قاره‌مان، باوه‌ڕدارێكی ژیر و تێڕامان و دڵسۆز، په‌یوه‌ندی به‌ كاروانی نه‌مری شه‌هیدانه‌وه‌ كردوه‌، به‌ره‌و لای په‌روه‌ردگاری و ڕه‌زامه‌ندی خۆی هه‌نگاوی ناوه‌ له‌ كه‌ربه‌لای ڕووناک له‌ سه‌فه‌ری ئیلاهی ئیمان به‌ شوێن پێی پێغه‌مبه‌ران و ئیمامه‌ شه‌هیده‌كاندا ڕۆیشت".
حزبوڵا جه‌ختی كردۆته‌وه‌، "حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا دوای نزیكه‌ی ۳۰ ساڵ سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یان، كۆتایی به‌ژیانی هات و له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن ڕابه‌رایه‌تی كرد، پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی نه‌سڕوڵا ده‌كه‌ین كه‌ خودای گه‌وره‌ به‌رزترین شه‌ره‌فی ئیلاهی  و هاوشێوه‌ی ڕێزلێنانی ئیمام حسێنی پێبه‌خشی، كه‌ به‌نرخترین ئاره‌زوه‌كانی و به‌رزترین ئاسته‌كانی ئیمان و باوه‌ڕی پاكه‌، وه‌ک شه‌هیدێک له‌سه‌ر ڕێگای قودس و فه‌له‌ستین سه‌ره‌خۆشی لێده‌كه‌ین".
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "سه‌ركردایه‌تی حزبوڵا به‌ڵێن ده‌دات به‌ به‌رزترین و پیرۆزترین و به‌نرخترین شه‌هید، پڕ له‌ قوربانیدان و شه‌هید، درێژه‌ به‌ جیهاده‌كه‌ی بدات له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمن، له‌ پاڵپشتی غه‌ززه‌ و فه‌له‌ستین و له‌ به‌رگری كردن له‌ لوبنان و خۆپاراستن و خه‌ڵكه‌ شه‌ره‌فمه‌نده‌كه‌ی".

حزبوڵای لوبنان باسی له‌وه‌ش كردوه‌، "ئه‌ركه‌ له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانان شانبه‌شانی گه‌لی لوبنان و حزبوڵا كه‌ شانازی به‌ تواناكانیانه‌وه‌ ده‌كه‌ن، بوه‌ستن و هاوكار بن له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕژێمی قۆرخكار و ناڕه‌وا و به‌دخوازی".

News Code 224140

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha