به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی ئەلعەرەب، لاهوور شێخ جه‌نگی هەوڵ دەدات خۆی و حزبه‌که‌ی (بەرەی گەل) وه‌ک هێزێکی کاریگەری هەڵبژاردن پیشان بدات، کێبڕکێ لەگەڵ هەردوو، پارتی ده‌سه‌ڵات (پارتی و یه‌کێتی) ده‌کات لە هەرێمی کوردستان، قسەی سۆزدار و توند لە دژی ڕکابەرەکانی بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت له دەنگدانی ۲۰ی (تشرینی یه‌که‌م/۱۰)ی ئه‌مساڵ.
لاهوور شێخ جەنگی، کە لە ۸ی (تەموز/۷)ی ۲۰۲۱ لە هاوسه‌رۆکایه‌تی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەلایەن ئامۆزاکانیەوە دوور خرایەوە، دەیەوێت لە ڕێگەی دەروازەی هەڵبژاردنەوە دەست بە چالاکییە سیاسییەکانی بکاتەوە و بگەڕێتەوە گۆڕه‌پانی سیاسی، لەماوەی ڕابردوودا کاری کردووە بۆ پەیوەندی کردن بە هاوڵاتیان و بەشداری کردن لە بۆنە تایبەتەکانیان و دڵنیاکردنەوەیان کە بارودۆخی سیاسی وەک ئێستا نامێنێت.
لاهوور شێخ جه‌نگی وتاری پڕ لە جۆش و خرۆشانە دەدات و داوا لە هاوڵاتیان دەکات بەشداری هەڵبژاردنی یاسادانان بکەن، کە بۆ ماوەی دوو ساڵ دواخراوه بەهۆی ئەو ناکۆکیانەی کە لە نێوان هەردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدا دەهاتە ئاراوە، ئەوەش بووە هۆی لەرزینی متمانە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان وەک دەروازەیەک بۆ گۆڕانکاری لە هەرێمدا.
لاهوور شێخ جه‌نگی لە دوایین لێدوانەکانیدا، وتی: "مەترسن، دڵتەنگ مەبن و لە دەسەڵات مەترسن کاتی بەکارهێنانی هێز لە دژی هاوڵاتیان بەسەرچووه"، ناوبراو نزیکه‌ی رۆژانه دێته سه‌ر شه‌قام و بە شار و شارۆچکەکانی ناوچەکەدا دەسووڕێتەوە و خۆی هەڵمەتێکی گەورە بەڕێوە دەبات.
چاودێران پێیان وایە هەڵبژاردنەکانی ئێستا نوێنەرایەتی دەرفەتێکی سیاسی دەکەن کە ڕەنگە دوا دەرفەت بێت بۆ لاهوور شێخ جه‌نگی، بۆیە هەوڵ دەدات زۆرترین ڕێژەی دەنگی دەنگدەران بەدەست بهێنێت، بەڵام بازنەی بزووتنەوەکەی هێشتا پەیوەستە بە جەماوەری یەکێتی نیشتمانییەوە، کە تێیدا پێش ئەوەی وازی لێبهێنرێت سەرکردەیەکی دیاربوە تیایدا.
لە ۸ی (ئاب/۸)ی ۲۰۲۲ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سیستەمی هاوسەرۆکایەتی حزبەکەی هەڵوەشاندەوە و بافڵ تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتی هەڵبژارد، دوای ئەوەی سەرکەوتوو بوو لە دوورخستنەوەی ئامۆزاکەی (لاهوور شێخ جه‌نگی) لە هاوسەرۆکایەتی حزبەکە، تۆمەتباری کرد به‌وه‌ی هەوڵی تەسفیەکردنی دەدات.
چاودێران پێیان وایە بەرەی گەل بە سەرۆکایەتیی لاهوور شێخ جه‌نگی دەرفەتی ئەوەی هەیە جارێکی دیکه بگه‌ڕێته‌وه گۆڕه‌پانی سیاسی و پێگه‌ی به‌هێز بۆخۆی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی متمانه به لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی هه‌رێم و چالاکییه‌کانی ناوبراو له گۆڕه‌پانی سیاسی.
بڕیاره له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوودا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی کوردستان ده‌ستپێبکات و له‌و ماوه‌یه‌دا حزبه‌کان پڕوپانگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن دژی یه‌کتر ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگی هاوڵاتیان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان که بڕیاره ۲۰ی ۱۰ی ۲۰۲۴.
ڕێژەی بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە لە ساڵی ۲۰۱۸ ئەنجامدرا لە خوار چاوەڕوانییەکانەوە بو، ۲۷%ی تێپەڕنەکرد، ئەوەش بەهۆی کۆمەڵێک هۆکارەوە بوو، دیارترینیان نەبوونی قەناعەتی دەنگدەران بو کە هەڵبژاردن ناتوانێت بارودۆخی ژیانیان باشتر بکات.
سەرەڕای ئەو گومانانەی کە لە دەوری ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنەکان بەهۆی دابەزینی جەماوەری لایەنە تەقلیدییەکانەوە هەیە، چاودێران پێیان وایە کە ڕەنگە هەڵبژاردن گۆڕانکاری ڕیشەیی لە نەخشەی سیاسی و جەماوەری و سیستەمی حکومەت لە هەرێمی کوردستان بەرهەم بهێنێت.
دوای ململانێیەکی توندی دادوەری و سیاسی لەسەر یاسای هەڵبژاردن و ژمارەی بازنەکانی هەڵبژاردن و ئەو دەزگایەی کە دەسەڵاتی سەرپەرشتیکردنی پێدرابو، بیستی مانگی تشرینی یەکەم وەک وادەیەکی نوێ بۆ هەڵگرتنی شایستەی هەڵبژاردن دیاریکراوه، کە بڕیاربو لە ساڵی ۲۰۲۲دا ئەنجام بدرێت لەگەڵ کۆتایی هاتنی ماوەی یاسایی پەرلەمان، بەڵام ململانێی حزبی ڕێگری لەوە کرد و بوەهۆی دواخستنی ئەو مافە بۆ ماوەی چوار ساڵ لەسەریەک.
Your Comment