بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه: "دوێنێ به‌بێ ئاگاداری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانی گه‌رمیان، سه‌رۆکی به‌ره‌ی گه‌ل و ژماره‌یه‌ک له کاندیده‌کانی چوونه‌ته مه‌زاری پیرۆزی ئه‌نفالکراوان له‌دێبنه و ده‌رگای مه‌زاره‌که‌یان کردوه‌ته‌وه چوونه‌ته ژووره‌وه و دواتر ده‌رگاکه‌یان به کراوه‌یی به‌جێهێشتوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، "ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ر شاند و لایه‌نێک سه‌ردانی مه‌زاری ئه‌نفالکراوان بکات پێشتر هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌ه‌به‌رایه‌تیمان ده‌کات و ئێمه‌ش پێشوازیی لێده‌که‌ین، بۆیه ئێمه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان، سه‌رکۆنه‌ی ئه‌م سه‌ردانه ده‌که‌ین و پێمان وایه مه‌زاری پیرۆزی ئه‌نفالکراوان به‌کارهێنراوه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی".
ده‌شڵێت: "ئه‌نفال پرسێکی نه‌ته‌وه‌تیه و زۆر له‌وه گه‌وره‌تره لایه‌نێک بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌کاریبهێنێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش رێگه‌نادرێت مه‌زاری ئه‌نفالکراوان بۆ بانگه‌شه‌ی حزبی به‌کاربهێنرێت، چونکه شوێنێکی گشتییه".
دوێنێ لاهوور شێخ جه‌نگی سه‌رۆکی به‌ره‌ی گه‌ل به سه‌رۆکایه‌تی شاندێک سه‌ردانی گه‌رمیانی کرد و یه‌کێک له وێستگه‌کانی سه‌ردانه‌که‌شی، مه‌زاری ئه‌نفالکراوان بوو، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له چین و توێژه‌کانیش کۆ بۆوه.
Your Comment