بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی لیستی بەرەی گەل لە سلێمانی بهشداری لهپرسهی ئهو كاسبكارهدا كرد كه لهلایهن چهكدارێكی هێزهكانی كۆماندۆوه تهقهی لێكرا و كوژرا و لە لێدوانێکیدا ڕاگەیاند: کاری ئاسایش و پۆلیسە خەڵک دەستگیر بکات بەبڕیاری دادوەر و بە هیچ شێوەیەک هێزەکانی پێشمەرگە و کۆماندۆ مافی ئەوەیان نییە هەڕەشە لە خەڵک بکەن و بە چەکەوە بێنە ناو شار و خەڵک دەستگیر بکەن.
شێخ جەنگی وتیشی: "بەداخەوە ئەوەی لە سلێمانی دەگوزەرێت لە هیچ شوێنێکی دونیا ناگوزەرێت، بەپێی یاسای هێزەکانی ناوخۆ تەنیا پۆلیس و ئاسایش بەپێی بڕیاری دادوەر دەتوانن خەڵک دەستگیر بکەن، بەڵام ئەوەی لە سلێمانی هەیە ئەمەی پێچەوانە کردووەتەوە و پۆلیس و ئاسایش هیچ دەسەڵاتێکی نەماوە و هێزی کۆماندۆ کە سەر بەیەکەی ۷۰ و وەزارەتی پێشمەرگەیە خەڵک دەستگیر دەکات و دەیانکوژێت".
لاهوور شێخ جەنگی ئهوهشی وت: "ئەوەی ڕوو دەدات خەتای خودی بافڵ تاڵەبانییە، چوونکە ئەگەر پاسەوانەکانی من هەڵەیەک بکەن، خەتای ئەوان نییە، بەڵکوو خەتاکە لەمنەوهیه كه پەروەردەم نەکردوون".
لەبەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، لاهوور شیخ جەنگی باسی لەوەکرد، ڕۆژێک پێشتر بافڵ تاڵەبانی سەردانی هێزەکانی کۆماندۆی کردووە و دەستخۆشی لێکردوون "لەبەرانبەردا ئەو هەموو ناعەدالەتی و دەستدرێژییەی لە خەڵک دەکەن".
لاهوور شێخ جەنگی ڕاشیگهیاند: "لە سلێمانی هیچ دامودەزگایەکی حکوومی نەماوە و ئۆباڵەکەشی خستە ئەستۆی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و وتی، "شهرم بكهن لهخۆتان، لێرهوه پێتان دهڵێم ئیتر بهسه".
شایانی باسە شەوی ڕابردوو لەگەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی گەنجێک بەناوی ئاری کە پیشەی چایچییە، کوژرا و ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەنداوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "پاش ئەوەی ئەمشەو لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان دوو هاوڵاتی دروست دەبێت، بەداخەوە دەبێتە هۆی گیان سپاردنی کەسێک، ڕاستەوخۆ هێزەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تۆمەتباری ڕووداوەکە و کارمەندێکی هێزەکانی کۆماندۆ بەتۆمەتی هاوکاریی بکوژەکە دەستگیر دەکەن".
Your Comment