بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جەنگی لە چاوپێكەوتنێكدا تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: وانەی باشم لە ڕووداوەکانی ۸ـی تەمموز وەرگرتوەو لە دوای ۸ـی تەمموزەوە کەموکورتییەکان باشتر دەبینم.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو دۆخەی هەرێمی تێکەوتووە دروستکراوە و چارەسەری ئاسانە.
لاهور شێخ جەنگی لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا وتی، کاتێک بەرپرسی دەزگای زانیاریی یەكێتی بووم رێگریم لە ئەجێندانی وڵاتانی هەرێمی دەکرد، نەیاری سەرسەختی سیاسەتی پارتی بووم، هەموو کێشەکانی نێوان پارتی و یەكێتی دەخرانە ئەستۆی من.
بەبڕوای سەرۆكی بەرەی گەل پارتی و یەکێتی هێزی ئەمنییان لەگەڵ نەماوە ئەوانەی ئێستا لە دەسەڵاتدان نانی باوكیان دەخۆن.
جەختیشی كردەوە كە "قبووڵی ناکەم پەراوێز بخرێم" و "رێگە بۆ هیچ کەسێک چۆڵ ناکەم".
لە بەشێكی دیكەی چاوپێكەوتنەكەدا لاهوور شێخ جەنگی وتی، "ئەوانەی تاوانبارن بە شەهیدکردنی هاوڕێکانم ملکەچی دادگا دەکرێن".
بەبڕوای لاهوور شێخ جەنگی شێوازی هەڵبژاردنی ئەمجارە زۆرباشە و دەنگی ساختە و زیادە لە تۆماری دەنگدەراندا لابراون.
ناوبراو وتیشی، شکستی پارتی و یەكێتی بۆ خەڵک دەرکەوتووە، لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵات پێکەوە دەتوانن گۆڕانکاری بکەن.
وتیشی"ئامانجم ئەوەیە دەسەڵات بگرمە دەست".
ئەوەشی خستۆتەڕوو، "پارتی و یەكێتی هێز و پارەیان نەماوە" و "دەبێت ئەم دەسەڵاتە بگۆڕین...خەونی ئێمە گرتنەدەستی دەسەڵاتە".
Your Comment