کورتەی هەواڵەکانی ۲۵ی خه‌رمانان ۱۴۰۳ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۲۵ی خه‌رمانان ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.

گوندی گەڵاڵە لە شارباژێر بۆردوومان کرا

گوندی گەڵاڵە لە قەزای شارباژێڕ لە باکووری پارێزگای سلێمانی بۆردوومان کرا و دڵەڕاوکێ لای دانیشتوانی ناوچەکە دروست بووە، به‌وته‌ى شایەتحاڵان بۆردوومانه‌که‌ له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ ئه‌نجام دراوه‌، چوونکه‌ پێشتر هه‌ر تورکیا بۆردوومانى گونده‌که ‌و ده‌ڤه‌ره‌که‌ى کردووه‌، بۆیه‌ دڵنیاین له‌وه‌ى تورکیا بۆردوومانه‌که‌ى ئه‌مڕۆشى ئه‌نجام داوه‌".

 کاروانێکی سەربازیی هاوپەیمانان ڕەوانەی کوردستانی سووریا کران

ڕوانگەی سووری بڵاوی کردەوە، هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراقەوە چەک و پێداویستیی سەربازییان ڕەوانەی شاری حەسەکە لە کوردستانی سووریا کرد. ئەم ڕێکخراوەیە لەبارەی ڕەوانەکردنی کاروانێکی هاوکاریی سەربازیی بۆ کوردستانی سووریا لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە، زانیاریی زیاتری خستووەتەڕوو و ڕایگەیاند، هێزەکانی هاوپەیمانان لە ڕێی فڕۆکەوە پێداویستیی سەربازی و لۆجستی و سەربازییان لە عێراقەوە بۆ بنکەی خەراب جیر لە رومێلان لە حەسەکەی گواستووەتەوە.

 ئەمریکا جارێکی تر هەڵبژاردن لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردانی سووریا ڕەت دەکاتەوە

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، تاوەکوو ئێستا هیچ مەرجێک بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە ناوچەکانى باکوور و ڕۆژهەڵاتى سووریا جێبەجێ نەکراوە، ماتیۆ میلەر، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لە تۆڕى "ئێکس" ڕایگەیاند، بەگوێرەى ئەو هەڵسەنگاندنەى کە لەلایەن بەرپرسانى ئەمریکا ئەنجام دراوە، تاوەکوو ئێستا مەرجى ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى بێگەرد و ئازاد لە سووریا و ناوچەکانى بەڕێوەبەرێتى خۆسەر بەدینەکراوە.

News Code 224083

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha