مەزڵووم کۆبانی:
لە ئەگەری بەردەوام بوونی هێرشه‌کانی تورکیا، وه‌ڵامی یاسایی ئێمەیش توندتر دەبێت
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات له‌باره‌ی هێرشه‌که‌ی ئه‌نقه‌ره‌وه ڕایگه‌یاند: ماوه‌ی چوار ڕۆژه تورکیا به‌بێ هیچ هۆکارێک و پاساوێکی ڕه‌وا هێرش و ده‌ستدرێژی ده‌کاته سه‌ر هه‌رێمه‌کانمان، ئه‌م هێرشانه ژێرخانی ئابووری و دامه‌زراوه‌کانی خزمه‌تگوزاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌ده‌نی تایبه‌تیش ده‌که‌نه ئامانج ئه‌گه‌ر هێرشه‌کانی تورکیا به‌رده‌وام بن، ئێمه‌ش ناچارین وه‌ڵامی یاسایی خۆمان به‌رامبه‌ریان توندتر بکه‌ین.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سه‌رکۆنه‌ى هێرشە ئاسمانیەکەی سەر ئێران دەکات
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەرۆکۆنەی هێرشە ئاسمانیەکەی شەوی ڕابردووی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران کرد و ڕایگەیاند: داوا لە هەموو لایەک دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن و هەموو هەوڵێک بدەن بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری پێکدادان و ئاڵۆزییەکان چوونکە پەرەسەندنی شەڕ و لێکەوتەکانی، هەڕەشە لە سەقامگیريی تەواوی ناوچەکە دەکات.
کەجەکە: پابه‌ندی ئه‌و پڕۆژه‌ین که ئۆجه‌لان په‌ره‌ی پێده‌دات
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK) رایگه‌یاند، لایەنی چارەسەری دیموکراتی کێشەی کورد ڕێبەر ئاپۆیە، ئاشتیی لە تورکیاش بە قبووڵکردنی ڕێبەر ئاپۆ وەک لایەن دەکرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوه، ئۆجه‌لان بە ڕوونی دیاریکرد کە بەرپرسیارێتی مێژویی خۆی جێبەجێ دەکات و وتی: "ئەگەر هەلومەرجەکان دابین بکرێن، ئەو ڕۆڵی خۆی لە چارەسەری سیاسیی دیموکراتی کێشەی کورد دەگێڕێت.
Your Comment