کورتەی هەواڵەکانی ۱۰ی ڕەزبەری ۱۴۰۳ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۱۰ی ڕەزبەری ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.

ڕەنگە بەهۆی ڕوودانی توندوتیژییەوە هه‌ڵبژاردن دوابخرێت

ئاراس شێخ جەنگی ئه‌ندامی‌ پێشووی‌ سه‌رکردایه‌تی‌ یه‌کێتی‌ نیشتمانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا ڕەنگە شتی‌ خراپ بێته‌ ئاراوه‌ که‌ به‌هۆیه‌وه‌ هه‌ڵبژاردن دوابخرێت ئەگەر شتی وا ڕووبدا حزبەکانی دەسەڵات هۆکاری ئەو شتە خراپە دەبن.

لە بەغدا بنکەیەکی ئەمریکی کرایە ئامانج

پێگەیەکی هەواڵی عێراقی لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغداد رایگەیاندووە: "درەنگانی شەوی ڕابردوو بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا کە هێزەکانی ئەمریکا و ڕاوێژکارانی هاوپەیمانانی تێدا نیشتەجێن لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد، لە ڕێگەی مووشەکەوە هێرشی کرایە سەر، بنکەی ڤیکتۆریا لە ڕابردووشدا چەندجارێک ڕووبەڕووی هێرشی لەو جۆرە بووەتەوە.

ڕووسیا داوای دانوستانی کوردەکان لەگەڵ دیمەشق دەکات

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا داوای لە کوردەکانی سووریا کرد دانوستان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی وڵاتەکەیان دەست پێبکەنەوە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری لەبارەی دەستپێکردنەوەی دانوستاندنی نێوان حکوومەتی ناوەندیی سووریا و کوردەکانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: "بێگومان پرسی کورد لە دانوستاندنەکاندا گرنگیی پێدەدرێت، لەگەڵ پرسەکانی دیکەی پەیوەست بە مەترسییەکانی تیرۆر و پاراستنی ئاساییشی سنوور".

News Code 224159

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha