کورتەی هەواڵەکانی 6ی خەرمانان

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۶ی خه‌رمانان ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت



عه‌بدولکه‌ریم حوسێن زاده‌ وەکوو یاریدەری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری گوند و ناوچه‌ هه‌ژارنشینه‌کان ده‌ستنیشان کرا
مه‌سعوود پزیشکیان سه‌رۆک کۆماری ئێران بڕیاریدا عه‌بدولکه‌ریم حوسێن زاده‌ وه‌ک جێگری سه‌رۆک کۆمار بۆ کاروباری گوند و ناوچه‌ هه‌ژارنشینه‌کان ده‌ستنیشان بکات که‌ کوردێکی سوننه‌یە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ بڕیاره‌که‌یدا سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ عه‌بدولکه‌ریم حوسێن زاده‌ باسی له‌وه‌کردوه‌، "به‌ له‌به‌رچاوگرتنی پابه‌ندبوون و ئه‌زموونه‌ به‌نرخه‌کانتان، بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆک بۆ گه‌شه‌پێدانی گوند و ناوچه‌ هه‌ژارنشینه‌کان" ده‌ستنیشان ده‌کرێیت، به‌ مه‌به‌ستی باشترکردنی بارودۆخی ژیانی هاوڵاتیان و پێشخستنی گه‌شه‌پێدانی گونده‌کان، ڕۆڵی به‌هێزکردنی ئابووریی و هاوکاری و چاودێری کردنی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان".
عه‌بدولکه‌ریم حوسێن زاده‌ نوێنه‌ری خولی دوازده‌هه‌می ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامییه‌  و ده‌بێته‌ یه‌که‌م کوردی سوننه‌ که‌ پۆستی جێگری سه‌رۆک کۆماری ئێران وه‌ربگرێت.

دوایین زانیاری لەبارەی سووتانی تانکەرەکان لە په‌روێزخان، ئاشکرا کران
ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی که‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌که‌ی ئێواره‌ی دوینی گۆڕه‌پانی تانکه‌ره‌کانی په‌روێزخان، که‌سێک گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و حه‌وت که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، به‌ چاودێریی ڕاسته‌وخۆی جه‌لال شێخ نووری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، تیمه‌کانی ئاگرکوژێنه‌وه‌ به‌ ته‌واوی ئاگره‌که‌ی مه‌رزی په‌روێزخانیان کۆنترۆڵ کرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، به‌هۆی ئاگره‌که‌وه‌ ۱۴ تانکه‌ر سووتاون و یه‌ک که‌س گیانی له‌ده‌ست¬داوه‌ و حه‌وت که‌س دیکه‌ بریندار بوون، ته‌واوی برینداره‌کانیش گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.
بەغدا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە ڕێگای تەنکەرەوە دەکات
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عومەر گوڵپی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە ڕایگەیاندووە، لیژنەیەکی حکوومەتی بەغدا بۆ بەدواداچوونی فرۆشتنی نەوت بە تەنکەر لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.
عومەر گوڵپی ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئەمڕۆوە دەستیان کردووە بە لابردنی تەنکەرەکان و ڕاگرتنی هاتوچۆیان، بۆ ئەوەی بڵێن: "کوا نەوت بە تەنکەر دەفرۆشین؟ ڕۆژانە ٣٠٠ هەزار بەرمیل بە پاڵاوگەی ناوخۆو بە تەنکەر دەفرۆشرێت، هیچ کەس نازانێت داهاتەکەی چەندە و چی لێدێت؟".
فرۆشتنی نەوت لە ڕێگەی تانکەرەوە دوای ڕاگرتنی فرۆشتنی نەوت بە بۆری لە پەرەسەندندایە و تا ئێستا وەزارەتی دارایی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داهاتی فرۆشتنی نەوتیان لەڕێگەی تانکەرەوە ئاشکرا نەکردووە.

News Code 223997

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha