بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیروان سه‌رحه‌د، قائیمقامی دوكان لەبارەی ئەم هێرشەوە ڕایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان بۆردوومانی ئۆتۆمبێلیكی كرد كه له جۆری لاندكرۆزه و به‌ته‌واوی سووتاوه کە ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە سلێمانییە، لە هێرشەکەدا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئۆتۆمبێله‌كه له دوكانه‌وه به‌ره‌و خه‌له‌كان ڕۆیشتوه و دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان له هێرشه‌كه‌ش ناسنامه‌ی كه‌سێک به‌ناوی موزه‌فه‌ر حسێن خدر كه خه‌ڵكی ناحیه‌ی ناودەشت-ی سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینه دۆزراوه‌ته‌وه، هاوكات دوو كوڕیشی له‌گه‌ڵیدا بوون و له ڕووداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، دانیشتوی شارۆچکەی حاجیاوان.
کامەران عوسمان، ئه‌ندامی تیمی كوردستانی عێراقی CPTی ئه‌مریكی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه ڕایگه‌یاند "سەرجەمی قوربانییانی بۆردوومانەکەی خەلەکان، سەر بە یەک خێزانن و دانیشتوی گوندی کفرەدۆڵی سەر بە قەزای حاجیاوان، موزەفەر حوسێن خدر، خەڵکی گوندی ماخۆمەزنانی سەر بە ناحیەی سەنگەسەر، لە قەزای پشدەر بوە، پیشەی کڕین و فرۆشتنی چەک بووە لە مەیدانی قەزای حاجیاوا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "لە هەمان ڕووداودا، دوو کوڕی ناوبراو بە ناوەکانی محەمەد موزەفەر حوسێن -۱۸ ساڵ، خوێندکاری پۆلی ۱۲‌ی ئامادەیی و موبین موزەفەر حوسێن - ۱۴ ساڵ، خوێندکاری پۆلی ۹‌ی بنەڕەتی گیانیان سپاردووە".
فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیا بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێكی كرد و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه باوكێک و دوو كوڕن و خه‌ڵكی قه‌زاری پشده‌رن له ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین.
News Code 224029
Your Comment