لە قامیشلۆ بەهۆی بۆردوومانێکی تورکیاوە دایک و کوڕێک کوژران

تورکیا هێرشی کردە سەر گەڕەکی عەنتەرییە لە شاری قامشلۆی کوردستانی سووریا، و دایک و کوڕێکی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردوومان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی نۆرس پرێس لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شوێنی بۆردوومانەکە بڵاوی کردەوە: "فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە نزیک نەخۆشخانەی دڵ و چاو لە شاری قامشلۆی کوردستانی سووریا کردە ئامانج".

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، "لە ئەنجامی بۆردوومانەکە ژنێک و کوڕەکەی گیانیان لەدەستدا".

هێزەکانی ئاسایشی کوردستانی سووریا، تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو ڕووداوە نەداوە.

هەفتەی ڕابردوو، بەڕێوبەرایەتی خۆسەری لە کوردستان ڕایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا، ناوچەکە بەرەو جەنگێکی کراوە دەبات.

News Code 224005

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha