تورکیا زیاتر لە ۴ هەزار و ٢٠٠ كیلۆمەتری چوارگۆشە لە خاكی عێراقی داگیر کردووە

بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق دەڵێن: توركیا زیاتر لە ٢٥ هەزار پێشێلكاریی لە عێراق ئەنجامداوە و لە ئێستادا تەنیا ٢٨ كیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای نەینەواوە دوورن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی ئاوێنە بڵاوی کردەوە  بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق سەبارەت بە هێرش و پێشێلكارییەكانی توركیا لە هەرێمی كوردستان و عێراق و داگیركردنی خاكی عێراق بەجیا لە كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیدا زانیاریی نوێ دەخەنەڕوو.
محەمەد ڕومێسی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە تا ئێستا توركیا ٢٥ هەزار پێشێلكاریی ئەنجامداوە، زیاتر لە چوار هەزار و ٢٠٠ كیلۆمەتری چوارگۆشە لە خاكی عێراق لە ژێر داگیركاریی توركیادایە.
ناوبراو باسی لەوەش كرد، داگیركاریی توركیا ئەوەیە كە ئەو وڵاتە بنكەی سەربازیی جێگیری دامەزراندووە، بەداخەوە ئەو بنكە جێگیركراوانە ئاماژەن بۆ نییەتێكی درێژخایەن.
ئەحمەد مووسەوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سوپای توركیا بە قووڵایی ١٨٥ كیلۆمەتر هاتوونەتە خاكی عێراقەوە و لە ئێستادا تەنیا ٢٨ كیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای نەینەواوە دوورن.
دەشڵێت: ڕێككەوتنە ئەمنییەكانی نێوان عێراق و توركیا باسی كشانەوەی سوپای ئەو  وڵاتەی لە عێراق تێدا نییە، لە جێگەی ئەو بڕگەیە تێیدا جەخت لە پاراستنی سەروەری خاكی هەردوو وڵات كراوەتەوە، ئەوەش قبووڵ نەكراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی هێزەكانی سوپای توركیا لە هەرێم لە ژمارەی سەربازانی ئەمریكی لە عێراق زیاترە و پێشێلكارییەكانی سوپای توركیا بە ئاشكرا بووەتە داگیركردنی خاكی عێراق.
لە كۆتایدا وتی: توركیا زیاتر لە ۵ هەزار سەرباز و ٨٠ بنكەی سەربازیی و ژمارەیەک بنكەی هەواڵگریی لە خاكی هەرێمی كوردستان جێگیركردووە.
جێگەی ئاماژەیە، دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە لە داگیركردنی خاكی هەرێمی كوردستان و كردنە ئامانجی ڕۆژنامەنووسان و هاوڵاتیانی مەدەنی، تا ئێستاش نە حكوومەتی عێراق و نە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هێچ هەڵوێستێكی كردارییان بەرامبەر بەو تاوانانە نەبووە.

هەر دوێنی بە هۆی تۆپبارانی تورکیاوە شوانکارێک گیانی لەدەست داو  ئەمەش ١٧ـیەمین هاوڵاتیی مەدەنییە، کە بە هۆی هێرشی سوپای تورکیاوە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەس داوە و ١٢ـی دیکەش برینداربوون.

News Code 224028

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha