بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕاگه‌یاندووه، هێزه‌كانی ئه‌مریكا كاروانێكی سه‌ربازی ۸۰ بارهه‌ڵگر و زرێپۆشیان له عێراقه‌وه بردوه‌ته پارێزگای حه‌سه‌كه له ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی ئه‌لوه‌لیده‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سوپای ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستیكردوە بە پڕۆسەی ڕاهێنانی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) لەسەر سیستمی بەرگری ئاسمانی جۆری "ئاڤینگەر- Avenger "بۆ ئەوەی ڕادەستیان بكات.
به‌پێی ئاژانسه‌كه، هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری سووریا مەشق و ڕاهێنانەکانیان چڕتر کردوەتەوە، هەروەها بە چڕی دەستیان کردووە بە ناساندنی کەرەستە و تەکنەلۆژیای نوێ به شه‌ڕڤانان، ئەوە جگە لەوەی بنکەکانیان بە تاوەری چاودێری و سیستەمی بەرگری ئاسمانی بەهێزتر کردووە.
لە ساڵی ۲۰۱۴ەوە فەرماندەیی سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هێزەکانیان ڕەوانەی باکووری سووریا کردوە و پشتیوانی سه‌رسه‌ختی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ده‌كه‌ن، كه توانی خه‌لافه‌تی داعش له ڕه‌ققه بڕوخێنێت.
تا ئێستا ۲۴ بنکەی هاوپەیمانی ڕۆژئاوا و چوار بارەگای فەرماندەیی جێگیرکراون و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە بەردەوامی ڕووبەڕووی هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەبنەوە لەلایەن گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه.
Your Comment