۱۵۰پەنابەری دیکەی دیپۆرتی سووریا کرانەوە

بەشی تورکیا- تورکیا بەردەوامە لە دیپۆرت‌کردنەوەی سوورییەکان و ۱۵۰ کەس تریش دیپۆرتکرانەوە بۆ ئیدلب.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەسەڵاتدارانی تورکیا ۱۵۰ پەنابەری نوێی سوورییان  دیپۆتکرد لە نێویاندا ژن و منداڵ هەیە، لە ڕێگەی دەروازەی باب ئەلهاوە بۆ ئیدلب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا،  بە کۆی گشتی لەم هەفتەیەدا نزیکەی ۹۵۰ کەس بوون.

زیاتر لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئیداری لە دەروازەی باب ئەلهەوا بە نۆرس پرێسی راگەیاندووجەندرمەی تورکیا ئەمڕۆ لە ڕێگەی دەروازەی باب ئەلهەوا ۱۵۰ پەنابەری سووریای دیپۆرت‌کردەوە، کە ۵۱ ژنیان لەگەڵ منداڵەکانیان هەبوو، بەبێ ئەوەی خێزانەکانیان کە نیشتەجێی تورکیان لە دەستگیرکردن و دیپۆرتکردنەوەیان ئاگاداربکاتەوە.

ئاماژەی بەوەش‌کرد، دەسەڵاتدارانی تورکیا چاپی چاو و دەست و سەرجەم کاغەزی ناسنامەیان وەرگرتووە، بۆ ئەوەی دووبارە نەتوانن بگەرێنەوە تورکیا، سەرەڕای کارکردن و نیشتەجێبوونیان بۆ ماوەی ساڵانێک لەوێ.

لەم مانگەدا دەسەڵاتدارانی تورکیا لە ڕێگەی دەروازەکانی باب هەوا، تل ئەبیاد و باب ئەلسەلامە لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا زیاتر لە دوو هەزار و ۵۰۰ سوورییان دیپۆرت‌کردەوە کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.

News Code 221915

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha