کۆچی بە لێشاوی پەنابەرانی کوردی تورکیا بۆ ژاپۆن دەستی پێکردەوە

بەشی جیهان- سەرەڕای ئەوەی کە ئەو کوردانەی پێشتر لە ژاپۆن نیشتەجێ بوونە هێشتا مافی پەنابەرێتییان وەرنەگرتووە گرووپێکی گەورەی دیکە لە کوردەکانی تورکیا پاش بوومەلەرزەکەی مانگی شوبات کۆچیان بۆ ژاپۆن کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی کیۆدۆ بڵاوی کردەوە، نزیکەی ۲۰۰۰ هاووڵاتیی کوردی تورکیا لە ۹۰کانەوە پاش گوشارەکانی حکوومەتی تورکیا پەنایان بۆ ژاپۆن برد بەڵام ژمارەی ئەو کەسانەی کە توانییان مافی هاووڵاتی بوون بەدەست بێنن نەگەیشتە ژمارەی ئەنگوستەکانی دەست.

ئەم ئاژانسە ژاپۆنییە باس لەوە دەکات کە پاش بوومەلەرزە گەورەکەی مانگی شوباتی ۲۰۲۳ لە تورکیا ژمارەیەکی بەرچاوی دیکەی هاووڵاتیی کوردی تورکیا بەرەو ژاپۆن هەڵاتوون. ئەم ئاژانسە ئاشکرای دەکات زۆرینەی ئەو کەسانە خەڵکی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانن.

ئەم هەوڵدەرییە ژاپۆنییە هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە ململانێ ناوخۆییەکانی تورکیا بۆ ژاپۆن گواستراونەتەوە، بەتایبەتی ڕووبەڕووبوونەوەی کوردەکان لەگەڵ حکوومەتی تورکیا.

News Code 221837

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha