بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح گەدۆ سکرتێری پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سووریا ئاشكرای كرد: ''ئەو ۱۲۰۰ کەسەی کە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرکردوون، هێشتا بیرۆکەی داعشیان لە هزردا ماوە و ئەندامی بێ چەکی ئەو گرووپەن.
گەدۆ وتیشى: "بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بەتەنها بڕیاری ئازادکردنی بەندکراوانی نەداوە، بهڵكوو ڕاوێژی بەڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە، بێ ئەوان و بەبێ ئەمریکا، ئەم کارە و ئهم بڕیاره نهدراوه".
شایانی باسە ڕۆژی ۱۷ى ئهم مانگه، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لێبووردنی گشتیی دەرکرد، بەگوێرەی بڕیارەکە، لێبووردنەکە تەنها بەرپرس و چەکدارانی داعش و ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە دەستیان لەتەقینەوەدا هەبووە و هەرکەسێکیش سزای تاهەتایی درابێت، سزاکەی کەم دەکرێتەوە بۆ ۱۵ ساڵ زیندانی؛ هەروەها هەر کەسێک نەخۆشییەکی سەختی هەبێت، لە زیندان ئازاد دەکرێت.
هەروەها لە ۲۱ی ئهم مانگهشدا هێزەکانى سوریا دیموکرات (هەسەدە) بڕیاری لێبوردنى گشتیى بۆ ۴۷۰ ئەندامی داعش دەرکرد و چەکدارەکان بەشێک بوون لەو ۱۲۰۰ چەکدارە عێراقی و بیانییانەى داعش کە لە زیندانەکانی هەسەدەدا بوون.
Your Comment