بەڕێوەبەریی خۆسەر لێبووردنی گشتیی دەرکرد

بەشی سووریا- به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەری كوردستان، لێبووردنی گشتیی بۆ ئەو تاوانانە دەرکرد کە پێش وادەی خۆی ئەنجامدراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یاسر سلێمان، جێگری ئەنجوومەنی گەلانی دیموکرات لە به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەری بۆ نۆرس پرێس ڕایگەیاند، بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان و له‌سه‌ر داوای دانیشتوانی كوردستان لێبووردنەکە دەرچووە.

سلێمان ڕاشیگه‌یاند، تاوانەکانی تیرۆر و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و دەستدرێژی سێکسی و هەروەها ئەوانەی کە خۆیان حەشارداوە، یاسای لێبووردن نایانگرێته‌وه‌.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، لە تاوانە گەورەکاندا سزای هەتاهەتایی زیندانیكراوه‌كانی ده‌گۆڕێت بۆ 15 ساڵ زیندانی و نیوەی سزاکەش بە زیندانیکردنی کاتی دەگۆڕدرێت.

سلێمان ئاماژەی بەوەشکرد، یاسای لێبووردنەکە هه‌موو ئه‌و زیندانیكراوانه‌ ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ به هەتاهەتایی و‌ کاتی سزادراون، و بەدەست نەخۆشی ده‌ناڵێنن و چاره‌سه‌ركردنیان نیه‌، ئه‌ویش دوای پێکهێنانی لیژنەیەکی پزیشکی لە ئەنجومەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی كوردستانی سووریا بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیاببنه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌كان.

News Code 223310

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha