۵۰ زیندانیی دیکە لە حەسەکە ئازاد کران

له چوارچێوەی لێبووردنی گشتیدا، ئەنجوومەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە کوردستانی سووریا ۵۰ زیندانیی دیکەی ئازاد کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی گەلانی دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ۱۷ی تەمووزی ئەمساڵ بۆ لێبووردنی گشتی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ڕیش سپیانی هۆزەکان، ئەو زیندانیانە ئازاد کران.

بەوپێیە ژمارەی زیندانییە ئازادکراوەکان دەبێتە هەزار و ۱۱۱  کەس، چاوەڕی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا بەشێکی دیکەی لەو زیندانیانەی لێخۆشبوونیان وەرگرتووە ئازاد بکرێن.

News Code 224021

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha