وەزیری دادی تورکیا دەڵێت، چاوەڕوان دەکرێ هەفتەی داهاتوو پڕۆژەیاسایەکی ۱۵ مادەیی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەریی پرسی کورد لە لیژنەی کاروباری دادی پەرلەمان تاوتوێ بکرێ و دواتریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بكرێ.
«زاگرۆس هیوا» وتەبێژی کەجەکە، وێڕای ڕەتکردنەوەی هەوڵەکانی ئەنقەرە بۆ جیاکاریی یاسایی لەنێوان ئەندامانی پەکەکەدا، جەختی کردەوە کە ئەم ئەندامانە «هیچ تاوانێکیان ئەنجام نەداوە» و لە ئەنجامدا پێویستییان بە هیچ لێبوردنێک نییە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕاپۆرتێکی بڵاو کردۆتەوە و دەڵێت تورکیا دەستیکردووە بە داڕشتنی یاسایەک کە ڕێگە بە هەزاران گەریلا و هاوڵاتی مەدەنی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) دەدات لە حەشارگەکانیان لە هەرێمی کوردستان بگەڕێنەوە بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان.