یەپەژە لە مەنبج هێرشی کردە سەر بنکەیەکی سەربازیی تورکیا

یەکینەکانی پاراستنی ژنان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر بنکەیەکی تورکیا لە گوندەواری مەنبجی باکووری سووریا ئەنجام داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەکینەکانی پاراستنی ژنان (YPJ) لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر بنکەیەکی هێزەکانی تورکیا ئەنجام داوە لە گوندی یاشلی لە گوندەواری مەنبج.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا سێ سەربازی تورکیا کوژران و چوار سەربازی دیکەش بریندار بوون.

یەپەژە ڕایگەیاندووەئە ئۆپەراسیۆنە وەک وەبیرهێنانەوەیە بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان، شارڤین سەردار، کە لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ دوو شەڕڤانی ژن لە بۆردوومانێکی تورکیا گیانی لەدەستدا.

سەرچاوە: نۆرس پرێس

News Code 224110

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha