بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەریق عەبدولسەلام حەمودی، جێگری فەرماندەی بەرگری هێزی ئاسمانی عێراق له په‌یامێکدا رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانیان فڕۆکه‌یه‌کی بێفڕۆکه‌وانیان له ئاسمانی که‌رکووک به‌دیکردوه، له رێگه‌ی سیستمی به‌رگری ئاسمانییه‌وه کراوه‌ته ئامانج و له گه‌ڕه‌کی تسعین له سه‌نته‌ری که‌رکووک که‌وتوه‌ته‌وه خواره‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، فڕۆکه‌که له ئاڕاستەی پارێزگای سلێمانییه‌وه له سنووری ناوچه‌ی چیمه‌نه‌وه هاتووه، دوای ئه‌وه‌ی لەلایەن هێزه‌کانی بەرگری ئاسمانییەوە چاودێری کرا هاته ئاسمانی که‌رکووک و فڕۆکەکە چوەتە ناو مەودای ئامانج، لەلایەن کارمەندانی بەرگری ئاسمانییەوە خراوەتە خوارەوە.
لایخۆیەوە هێزی بەرگری ئاسمانی عێراق ڕایگەیاند، لە کاتژمێر ۱۰:۰۰ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەنکای تورکیایان خستوه‌تە خوارەوە، بە بەکارهێنانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی بانستیێری فەڕەنسی.
لە درێژەدا وێنە هەواڵی تایبەتی کوردپرێس لە ڕووداوەکە:
هاوکات ساڵح حرز، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەرگری ئاسمانی عێراق فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراویان خستوەتەخوارەوە کە لە باکوورەوە بۆ شاری کەرکووک دەهات، چوونکە هیچ فەرمانێک نەبوو بۆ فڕینی بە ئاسمانی شاری کەرکووکدا.
Your Comment