بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له گرنگیی په‌يوه‌ندييه مێژوییەکانی كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيهتيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش کردەوە، هه‌روه‌ها بەگرنگییەوە باس لە خواستى هەردوولا کرا بۆ پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، به‌تايبه‌تى له بوارەکانی ئابوورى و کەلتوری.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بەرهەم ساڵح، ئێرانى به وڵات و دراوسێيهكى گرنگ و کاریگەر و خاوەن پەیوەندی لە ميژینەیە لەگەڵ عێراق و هەرێم وەسف کرد.
هاوکات دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
Your Comment