تورکیا جارێكی تر ماوەی ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژ کردەوە

بەشی تورکیا- بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاشكرای كرد، تورکیا جارێكی تر ماوەی ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژ کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەندرێن هیوا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە، بە ئێن ئاڕ تی-ی ڕاگەیاند، ڕاگرتنی گەشتەکان لەنێوان تورکیا و فڕۆکەخانەی سلێمانی تاوەکوو ۷ی مانگی ۱۲ی ئەمساڵ درێژکراوەتەوە.

باسی لەوەشکرد، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی تورکیا دوێنێ هەینی، لە ڕێگای ئیمەیڵەوە ئاگاداری کردوونەتەوە بۆ دووبارە درێژکردنەوەی ڕاگرتنی گەشتەکانی نێوانیان.

دوایین جار لە ۲۳-۱۲-۲۰۲۳ تورکیا ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ شەش مانگ و تاکوو ۲۲-۰۶-۲۰۲۴ درێژ کردبووەوە.

News Code 223630

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha