فڕۆکەخانەی سلێمانی
-
فڕۆکە خانەی سلێمانی دەنگۆی ڕاگرتنی گەشتەکانی بەهۆی هێرشەکەی سەر کۆرمۆرەوە ڕەت دەکاتەوە
فڕۆکەخانەی سلێمانی دوای هێرشە درۆنیەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆڕمۆر ڕایگەیاند "دەنگۆی ڕاوەستانی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دوورە لە ڕاستییەوە".
-
هێڵی ئاسمانیی ئەی جێت گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپیدەکات
لە مانگی داهاتووەوە، هێڵی ئاسمانی ئەی جێت گەشتە ئاسمانییەکانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەکات.
-
دوای نزیکەی دوو ساڵ و نیو یەکەم گەشتی نێوان سلێمانی و تورکیا ئەنجام درا
دوای نزیکەی دوو ساڵ و نیو لە داخستنی ئاسمانی تورکیا بە ڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا، شەوی ڕابردوو گەشتە ئاسمانییەکان دەستی پێ کردەوە.
-
دوای بڕیاری کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بۆ گەشتەکانی سلێمانی؛
شاندێکی بازرگانیی تورکیا ئامادەیی بۆ وەبەرهێنان لە سلێمانی دەربڕێت
نوێنەری ژمارەیەک کۆمپانیای تورکیا لە پارێزگای سلێمانین و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی پارێزگاکە دەڵێت: کۆمپانیاکان ئامادەیی تەواویان بۆ وەبەرهێنان لە چەندین بواردا دەربڕیوە.
-
کۆمپانیایەکی تری تورکی گەشتەکانی بۆ سلێمانی دەستپێدەکات
کۆمپانیای AGئەنادۆڵ جێت دەستپێکردنی گەشتە ئاسمانیەکانی لە نێوان فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ و فڕۆکەخانەی سلێمانیدا راگەیاند.
-
بەبۆنەی کردنەوەی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی سلێمانیدا؛
قوباد تاڵەبانی سوپاسی حکوومەتی تورکیا دەکات
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندێکی باڵای تورکیا، سوپاسی حکوومەتی تورکیای کرد بۆ کردنەوەی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی.
-
هێڵی تورکیش ئێرلاین سیستمی فرۆشتنی بلیتی گەشتی بۆ سلێمانی چالاک کرد
فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی رایگهیاند، تورکیا ئاگاداری نامه ئهلیکترۆنیهکانی NOTAMی لابرد و ئاسمانی وڵاتهکهی بهڕووی گهشته ئاسمانییهکان بۆ فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی کردهوه.
-
بەبۆنەی هەوڵەکانی بۆ هەڵگرتنی ئابڵۆقەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی
سەرۆکی یەکێتی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان سوپاسی نێچیرڤان بارزانی دەکات
سەرۆکی یەکێتی کۆمپانیاکانی فڕِۆکەوانی و گەشتیاری ڕایدەگەیەنێت، لابردنی ئابڵوقەی تورکیا بەسەر ئاسمانی سلێمانی دەبێتە بوژانەوەی ئابووری و بەم بۆنەوەی سوپاسی هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات.
-
یەکێتیی نیشتمانی سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بەرانبەر هەوڵەکانی بۆ هەڵگرتنی ئابڵوقەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی، سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد.
-
لەسەر داواى نێچیرڤان بارزانى گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەى سلێمانى هەڵگیرا
لەسەر داواى نێچیرڤان بارزانى سهرۆکی ههرێمی کوردستان و بە فەرمانی ڕهجهب تهییب ئهردۆغان سەرۆکی تورکیا، گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەى سلێمانى هەڵگیرا و بەمزوانە تورکیا ئاسمانی خۆی بۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی دهکاتهوه.
-
تورکیا ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ سلێمانی درێژ کردەوە
تورکیا ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی تاوەکوو کانوونی دووەمی ۲۰۲۶ درێژ کردووەتەوە.
-
ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی، گۆڕا
وەزارتی گواستنەوەی عێراق، بە ڕەزامەندی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی گۆڕی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی.
-
فرۆکەخانەی سلێمانی:
گەشتی ئاسمانیی نێوان سلێمانی و تاران دەست پێ دەکاتەوە
گەشتی ئاسمانیی سلێمانی بۆ تاران ئاسایی بووەتەوە و ۱۸ی مانگ یەکەم گەشتی نیوان سلێمانی و ئێران دەست پێ دەکاتەوە.
-
هێڵی ئاسمانیی قەتەر گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە دەستپێدەکاتەوە
گەشتەکانی هێڵی ئاسمانیی قەتەر بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە.
-
گهشتهكانی فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی دهستیانپێكردهوه
فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی رایگهیاند، یهكهم گهشتی ئاسمانی له فڕۆكهخانهكهیان ڕۆژی چوارشەممە ئەنجام دراوە و گهشتهكانیش بهردهوام دهبن.