دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ، ئەمڕۆ هەینی بۆ یەكەمجار دەست بە گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركووک كرایەوە.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی سڤیلی عێراق بڕیاری کردنەوەی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا دا و بەڕێوەبەرانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانیش رایدەگەیێنن، دەستیان بە ئامادەکارییەکان کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان.
دوای نزیکەی دوو ساڵ و نیو لە داخستنی ئاسمانی تورکیا بە ڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا، شەوی ڕابردوو گەشتە ئاسمانییەکان دەستی پێ کردەوە.