بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، "بەشداربووم لەکۆبوونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی هەرێم، لەگەڵ سەرۆککۆمارى تورکیا و وەفدی یاوەریان".
ئاماژەى بەوەشکردووە، "لەکۆبوونەوەکەدا داوام لە بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکیا کرد پێداچوونەوە بکەن بەبڕیاری داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا".
ڕۆژى ۳ـى نیسانى ۲۰۲۳، هێڵى فڕۆکەوانى تورکیا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانى بەڕووى فڕۆکەخانەى سلێمانیدا راگرت، دواتریش حکومەتى تورکیا بڕیاریدا رێگە بەهیچ فڕۆکەیەک نەدرێت لە تورکیاوە گەشت بۆ سلێمانى بکات.
Your Comment