بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، قوباد تاڵەبانی پێشوازیی کرد لە ئەنیل بۆرا ئینان، باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و تورکیا گفتوگۆکرا.
ئاماژەی بەوەش كرد، کۆبوونەوەکە كە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم و ئەرمان تۆپجو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێم ئامادەی بوون، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی تورکیا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەكە، لەتەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا، لەوبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەیدا بە پێویستیی پتەوکردنی پەیوەندییەکان بەشێوەیەکی تەندروست لە بوارە جیاوازەکاندا و جەختیشی کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان و لەناویشیاندا کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە.
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کۆبوەوە، داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی كرد، لەناویاندا کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.
News Code 224025
Your Comment