نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ پارێزگارەکانی کوردستان، کرماشان و ئازەربایجانی ڕۆژاوا کۆ بوویەوە

بەشی ئێران- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد كە لە پارێزگارانی پارێزگاكانی هاوسنووری هەرێمی كوردستان پێكهاتبوو.

کوردپرێس:
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا خۆشحاڵییان بە ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێران دەربڕی و جەختیان لە فراوانكردنی جووڵەی بازرگانی و هاتوچۆ و گواستنەوە لە دەروازە سنوورییەكان كردەوە، "هەروەها چەند پێشنیارێک بۆ زیادكردنی گەشتی راستەوخۆی ئاسمانی و فراوانكردنی زیاتری هاریكاریی لە بوارەكانی پزیشكی و گەشتیاری، لەگەڵ كردنەوەی ناوچەی بازرگانیی ئازاد لەنێوانیاندا، تاوتوێ كرد."
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی كە هاوبەشییەكانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران زۆرن و خواستی دوولایەنەیان بۆ برەودان بە هەموو بوارەكانی پەیوەندی و هاریكاریی هاوبەش دووپات كردەوە. شاندی میوان سوپاس و پێزانینی بۆ ئاسانكاریی تێپەڕینی زیارەتكارانی كۆماری ئیسلامی بۆ مەزارە ئایینییەكان لە باشووری عێراق، بە هەرێمی كوردستاندا نیشان دا.
 
لە كۆبوونەوەكەدا لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان و كۆنسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر و كۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی، ئامادە بوون.

News Code 223624

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha