بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمبارەوە راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، شاندەکە لەلایەن محەمەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری ئازربایجانی ڕۆژئاوا (ئورمیە) سەرۆکایەتی دەکرێت و لە هەولێر لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوتەوە، لەکۆبوونەوەکەشدا جەخت کراوەتەوە لەسەر ئەوەی هەردوولا کاربکەن بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی لە دەروازە سنوورییەکاندا بوونیان هەیە.
ئاماژە بەوەشکردووە، دواى خوێندنەوەی تەواوی خاڵەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتنی هەردولا و خستنەڕووی سەرنجى ئامادەبوان لە پێناو بەرەوپێشبردنی جووڵەى بازرگانی و ئابووری نێوان هەرێمى کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، کۆبوونەوە گەیشتە چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەک کە بڕیارە لەم نزیکانە لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا واژۆ بکرێن.
پارێزگاری هەولێر لەبارەی کۆبونەوەکە رایگەیاندووە، "گەیشتین بە ڕەشنوسی ڕێککەوتنێک کە پێکهاتووە لە 16 خاڵ لەنێوان هەردوو پارێزگا بۆ پەرەپێدانی پتری پەیوەندییە کەلتووری، هونەری، ئابووری، بازرگانی، زانستی نێوان زانکۆکانی هەولێر و ئورمیە و باشترکردنی جوڵەی بازرگانی لە هەردو دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران و تەمەرچین".
Your Comment