پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا گەیشتە هەرێمی کوردستان

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە یاوەریی شاندێکی ئابووری گەیشتە هەرێمی کوردستان و جێگری پارێزگاری هەولێر پێشوازیی لێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەممەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری ورمێ و شاندێکی یاوەری، سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، لەلایەن هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر، نەسرووڵڵا رەشنوودی، سەرکۆنسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و مەسعوود باتێلی، سەرپەرشتیاری دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە پێشوازییان لێکرا.

لەمبارەوە نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پارێزگاری ورمێ لە سەردانەکەیدا چەند دیدارێکی دەبێت، لەنێویاندا کۆبوونەوە لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر.

هاوکات هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: "ئامانجی سەردانی شاندەکەی پارێزگای ورمێ، بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر باشترکردنی جموجۆڵی بازرگانی لەنێوان هەردوولا، هەروەها نەهێشتنی ئەو گیروگرفتانەی کە هەن، کە تائێستا بەشێک لەو خاڵانە جێبەجێکراون، کە لە یاداشتنامەی نێوان هەولێر و ورمێ هەیە، لەو سەردانەی شاندەکەشدا جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان دەکرێتەوە".

سەردانەکە لەکاتێکدایە، رۆژی 26-12-2021 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و محەممەد سادق موعتەمیدیان، پارێزگاری ورمێ لە ناوەندی پارێزگای ورمێ کۆبوونەوە و لەسەر 14 خاڵ رێککەوتن، کە لەناوەڕۆکدا بریتیی بوون لە ئاسانکاری زیاتر و چارەسەرکردنی گرفتەکانی کەرتی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران.

News Code 5197

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha