پارتی دیموکرات پەیامێک ئاراستەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە بۆنەی ۴۹ـیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێک ئاراستەی ئەو حزبە دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەکتەبى سیاسىی پارتى دیموکراتى کوردستان پەیامێکى ئاراستەى بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى کرد و رایگەیاند: "بە بۆنەی ۴۹ـیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین".

لە پەیامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "لەو دەرفەتەدا جارێکی دیکە جەختدەکەینەوە سەر ھەماھەنگی و تەبایی و ھاوخەباتیمان شانبەشانی سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و پرسە ھەنووکەییە چارەنووسسازەکان و پاراستنی دەسکەوتەکانی گەلەکەمان و داکۆکی کردن لە قەوارەی ھەرێمی کوردستان و بەھێزکردنی دامەزراوەکانی".

News Code 223597

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha