قوباد تاڵەبانی بۆ بافڵ تاڵەبانی: جوامێرانە نەتهێشت مامەڵەى هەندێک هێز بەردەوام بێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتیدا پەیامێک ئاڕاستەى بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى حیزبەکە دەکات و دەڵێت، جوامێرانە نەتهێشت مامەڵەى هەندێک هێز بەردەوام بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانى روودەکاتە سەرۆکى یەکێتی و دەڵێت، "لەپشتتین، چوونکە ئەمانەتێکی گرنگ و ئەرکێکی مێژوویی کەوتووەتە سەرشانت، سەرۆکایەتی و ڕێبەرایەتیی یەکێتییەک دەکەیت کە هەزاران شەهیدی بە ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان بەخشیوە و دەیان سەرکردەی نەزری کوردستان کردووە و هەڵگیرسێنەری شۆڕشی نوێ و مەشخەڵی تاریکترین چرکەساتی مێژووی ئێمەیە. هەر ئەو یەکێتییە، ئەندازیاری ڕاپەڕین و دروستکەری قەوارەی هەرێمی کوردستانە و چیرۆکی نیو سەدە لە گیانبازیی پێشمەرگە و فەرماندەکانی لە بەگژداچوونەوەی زاڵمترین ڕژێمی دیکتاتۆری، لە ئەفسانە دەچێت".

ناوبراو دەشڵێت، "ئێمە دەزانین خۆشەویستیی تۆ بۆ یەکێتی و ڕێبازی مام، چەند قووڵ ڕۆچووەتە دڵ و گیانتەوە و چەند وردیش لەو عەقڵە سیاسییە گەورەیە تێگەیشتوویت کە ئەم حیزبەی دامەزراندووە. ئێستایش سەدان هەزار کەس بەدڵگەرمییەوە بەرگریی لەو ئایدیا و ڕێبازە دەکەن و بۆ بەدیهێنانی خەونی ئەو سەرکردە مەزنە، تێدەکۆشن".

قوباد تاڵەبانى لەدرێژەى پەیامەکەیدا بۆ بافڵ تاڵەبانى دەڵێت، جوامێرانە نەتهێشت مامەڵەکردنی نابەرپرسیارانەی هەندێک هێز و لایەن بەردەوام بێت، چونکە دەتزانی ئەگەر ستراتیژی سیاسیی کوردی بەو شێوەیە بەردەوام بێت، ئەوا دۆزی کوردی دەکەوێتە بەردەم مەترسیی گەورە و سەرجەم ئەو دەستکەوتانەی لە عێراقی فیدراڵدا بەدەستمان هێناون، لەدەستمان دەردەچن. بەشکۆوە، دژی ئەو سیاسەتە وەستایتەوە. بەوەش، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانت سەربەرزتر و کۆمەڵانی خەڵکی کورستانیشت بە یەکێتی، هیوادارتر کرد.

News Code 223594

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha