مەسروور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەكات.

کوردپرێس، دەقی پەیامەكەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتە.ە:

سڵاو و ڕێز،

پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەڕێزتان و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەم.

یەکێتی خاوەن مێژوویەکی دیار و بەرچاوە و  لە زۆر قۆناغی جیاوازی مێژووی گەلەکەماندا، ڕۆڵی دیار و کاریگەری هەبووە.

لەم رۆژەدا یادی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، خوالێخۆشبوو  بەڕێز مام جەلال دەکەینەوە و هیوادارم لە تێکوشان و خەبات لە پێناو بەدیهێنانی مافە ڕەواکان و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و هەروەها لە پشتیوانی کردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بن و هەر سەرکەوتوو بن.

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

News Code 223602

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha