کوردپرێس، دەقی پەیامەكەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتە.ە:
سڵاو و ڕێز،
پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەڕێزتان و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەم.
یەکێتی خاوەن مێژوویەکی دیار و بەرچاوە و لە زۆر قۆناغی جیاوازی مێژووی گەلەکەماندا، ڕۆڵی دیار و کاریگەری هەبووە.
لەم رۆژەدا یادی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، خوالێخۆشبوو بەڕێز مام جەلال دەکەینەوە و هیوادارم لە تێکوشان و خەبات لە پێناو بەدیهێنانی مافە ڕەواکان و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و هەروەها لە پشتیوانی کردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بن و هەر سەرکەوتوو بن.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
Your Comment