بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەکتەبى سیاسىی پارتى دیموکراتى کوردستان پەیامێکى ئاراستەى بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى کرد و رایگەیاند: "بە بۆنەی ۴۹ـیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین".
لە پەیامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "لەو دەرفەتەدا جارێکی دیکە جەختدەکەینەوە سەر ھەماھەنگی و تەبایی و ھاوخەباتیمان شانبەشانی سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و پرسە ھەنووکەییە چارەنووسسازەکان و پاراستنی دەسکەوتەکانی گەلەکەمان و داکۆکی کردن لە قەوارەی ھەرێمی کوردستان و بەھێزکردنی دامەزراوەکانی".
Your Comment