بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا سبه‌ی چوارشه‌ممه سه‌ردانی تارانی پایته‌خت ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پرسه‌ی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆک كۆمار و حسێن عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و یاوه‌ره‌كانیان.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له به‌غدا ڕایگه‌یاند، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشداری لە پرسەی ئیبراهیم ره‌ئیسی لە تارانی پایتەخت دەکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سبەی چوارشەممە بەرەو تارانی پایتەختی ئێران به‌ڕێده‌كه‌وێت بۆ بەشداریکردن لە پرسەی فەرمی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران.
شایانی باسە بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه له تارانی پایته‌خت رێوڕه‌سمی تایبه‌ت بۆ ته‌رمی ئیبراهیم ره‌ئیسی و یاوه‌ره‌كانی به‌ڕێوه‌بچێت، پاشانیش بگوازرێنه‌وه بۆ هۆڵی نوێژی ئیمام خومه‌ینی له پایته‌خت به‌مه‌به‌ستی ماڵئاواییكردنیان، شه‌وی هه‌ینیش به‌ره‌و شاری مه‌شهه‌د ده‌گوازرێنه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌خاكسپاردنیان.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پرسه‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆک كۆماری ئێران و شاندی یاوه‌ری، هه‌ریه‌ک له محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سبەی چوارشەممە سه‌ردانی تاران دەکەن.
News Code 223541
Your Comment