ئەمریکییەکان گرنگیی بە پێشخستنی کەرتی وزە لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەدەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مه‌سروور بارزانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لەگەڵ ئەمریکییەکان گفتوگۆی زۆر كراوه‌ بۆئه‌وه‌ی چۆن به‌یه‌كه‌وه‌ هاوكاری بكه‌ین و ئه‌وان چۆن بتوانن پشتیوانی ئێمه‌ بكه‌ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ جێفری پایت یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆ بۆوه‌ و دواتریش له‌سه‌ردانێكدا بۆ وێستگه‌ی كاره‌بای ماس گڵۆبه‌ڵ له‌ ناحیه‌ی پیرداود و وێستگه‌ی خۆرمه‌ڵه‌ له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، "سه‌ردانی هه‌ردوو كارگه‌ی ماس و كار كه‌ دوو كۆمپانیان له‌ كه‌رتی وزه‌دا كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ بوو له‌ نزیكه‌وه‌ سه‌ردانی هه‌ردوو شوێن بكه‌ین كه‌ كار بۆ دابینكردنی كاره‌با و گاز و نه‌وت ده‌كه‌ن".

ناوبراو وتیشی، "گوێبیستی ئه‌وه‌ بووین ئه‌مریكا گرنگی به‌ بابه‌تی كه‌رتی وزه‌ و پێشخستنی كه‌رتی وزه‌ له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و پێیان ڕاگه‌یاندین كه‌ پشتیوانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌بن بۆئه‌وه‌ی له‌م كه‌رتانه‌دا بتوانین هه‌نگاوی باشتر و  پێشكه‌وتنی باشتریش به‌ ده‌ستبهێنین".

بارزانی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "گفتوگۆی زۆر كراوه‌ بۆئه‌وه‌ی چۆن به‌یه‌كه‌وه‌ هاوكاری بكه‌ین و ئه‌وان چۆن بتوانن پشتیوانی ئێمه‌ بكه‌ن".

له‌لای خۆشیه‌وه‌، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بڵاویكرده‌وه‌، مه‌سروور بارزانی و یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كۆمپانیا گه‌وره‌كانی كه‌رتی وزه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌ک (كار گروپ، قه‌یوان، و ماس ئینێرجی) كۆبوونه‌ته‌وه‌ و گفتوگۆیان له‌سه‌ر ژێرخانی وزه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ كردووه‌.

News Code 223504

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha