کوردستانی سووریا پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو بەهێز دەکات

بەشی سووریا- ڕۆژنامەی نیزافیسمایا گازێتای ڕووسی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردوە، ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا خواستی ئەوەی هەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناو ڕێکخراوی هاریکاری کەنداو بەهێز بکات‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامە ڕووسییەکە دەڵێت، ئەگەری هەیە ئەو هەوڵەی ئیدارەی خۆسەر لەسەر ئاستی دیپلۆماسی، پەیوەندی بەچڕبوونەوەی ئەو گفتوگۆیانەوە هەبێت کە لە ئەمریکا سەبارەت بەڕێکخستنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دەکرێن، بەشێوەیەک ئەم پرسە لەنێو ئەو بابەتانەیە کە لەپێشینەی کارەکانە لەپشت دەرگا داخراوەکانەوە لەناوەندە گەورەکانی توێژینەوە لەواشنتۆن باس دەکرێن‌ و تێیدا ڕێنمایی دەدەن کۆشکی سپی بنکە سەربازییەکانیان لە ناوچەکانی کوردستانی سووریا چۆڵ بکەن، ئەوەش بێگوێدانە ئەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمجارەدا  کاندیدی کام پارتە سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت.

لەبەشێکی تری ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامە ڕووسییەکەدا هاتووە، پەیوەندیی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات کە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای بەدەستەوەیە لەگەڵ وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو هەواڵێکی نوێ نییە، بەوپێیەی بوونی بەهێزی کەنداو لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەلەبەرچاوگرتنی ئەو ململانێ نەتەوەییانەی کە لەساڵانی ڕابردوودا ناوچەکەیان هەژاندووە بابەتێکی لۆژیکییە.

هەروەک دەڵێت، "ئەو هۆزە عەرەبانەی کە لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی  هێزەکانی سووریای دیموکرات دەژین‌ و دژی دەسەڵات‌ و هەژمونی کوردن، پەیوەندیی خێزانییان لەگەڵ هۆزەکانی کەنداودا هەیە، بۆیە ڕاسپاردنی هەندێک پرس لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ یاریزانانی وڵاتانی ناو ڕێکخراوی هاریکاری کەنداو، دەتوانێت نائارامییەکان هێور بکاتەوە.

News Code 223477

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha