وزە
-
پشتی پەردەی پشکی ١٥ لەسەدیی تورکیا لە نەوتی کەرکووک
شیکردنەوەی گۆڤاری فۆربز نیشان دەدات کە خاڵی سەرەکیی ڕێککەوتنی نوێی وزە لەنێوان تورکیا و عێراق، نە بەڵێنی هەناردەکردنی ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە، بەڵکوو چوونەناوی کۆمپانیای نەوتی دەوڵەتی تورکیا (TPAO) بۆ ناو پێکهاتەی خاوەندارێتیی پڕۆژەی گەشەپێدانی میدانە نەوتییەکانی کەرکووکە؛ هەنگاوێک کە بۆ یەکەم جار شوێنێکی پیشەسازیی ڕاستەوخۆ لە ناوەندی بەرهەمهێنانی نەوتی باکووری عێراق بۆ ئەنقەرە دابین دەکات.
-
یاریی نوێی هێزەکان لە کەرکووک/ گەڕانەوەی تورکیا بۆ کەرکووک دوای سەدەیەک
بەراوردکردنی ڕەوشی تورکیا لە کەرکووک لە نێوان ساڵانی ۱۹۲۶ و ۲۰۲۶ نیشانی دەدات کە ئەنقەرە دوای سەدەیەک، لە وەرگرتنی بەشێکی کەمی داهاتی نەوتەوە گەیشتووەتە بەشداریکردنی ڕاستەوخۆ لە پەرەپێدان و بەڕێوەبردنی گەورەترین پڕۆژەی نەوتی باکووری عێراق.
-
هەرێمی کوردستان و نەزمی نوێی وزە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ لە قەیرانەوە بۆ دەرفەت*
گۆڕانکارییە خێرا جیۆپۆلەتیکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست – لە ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە سووریا و قووڵبوونی گرژییە سەربازییەکان لەگەڵ ئێرانەوە تا پەککەوتنی بێپێشینەی گەرووی هورمز – هاوکێشەکانی وزەی ناوچەکەی بە تەواوی سەرەوژوور کردووە. لەم بارودۆخە نوێیەدا، هەرێمی کوردستانی عێراق وەک خاڵێکی ستراتیژی هاتووەتە پێشەوە و ڕۆڵێک دەگێڕێت کە زۆر لە قەبارەی قەوارەیەکی خۆسەر لە باکووری عێراق گەورەترە.
-
وەزیری وزەی تورکیا:
ڕۆیشتنی نەوتی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا بەردەوام دەبێت
وەزیری وزەی تورکیا، ئەلپ ئەرسەلان بەیرەقدار ڕایگەیاند کە تورکیا و عێراق لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێککەوتننامەیەک سەبارەت بە هێڵی بۆریی نەوتی خاوی نێوانیان واژۆ دەکەن کە قۆناغی ۱۲ مانگی داهاتوو دەگرێتەوە.
-
کورد و کریدۆری وزە؛ نەخشەی نوێی ئەمریکا بۆ هێڵە بازرگانیەکان لە ناوچەکەدا
شیکارییەکان ئەوە نیشان دەدەن کە واشنتۆن خەریکی داڕشتنی نەزمێکی نوێیە لە ڕۆژاوای ئاسیا، کە لەسەر بنەمای ڕێڕەوەکانی وزە، بازرگانی و پەیوەندییە هەرێمییەکان دامەزراوە. لەم چوارچێوەیەدا، کورد نەک وەک ئەکتەرێکی یەکگرتوو، بەڵکوو وەک ئەڵقەکانی بەستنەوەی نێوان عێراق، سووریا و تورکیا ڕۆڵ دەگێڕێت.
-
گەشەی کێڵگە گازییەکانی هەرێمی کوردستان و دەرهاویشتە جیۆپۆلیتیکییەکانی
تەواوکردنی ژێرخانە نوێیەکانی گاز لە هەرێمی کوردستان، تەنیا دەستکەوتێکی ئابووری نییە؛ بەڵکوو ئەم پڕۆژانە دەتوانن پێگەی هەولێر لە هاوکێشەکانی وزەی عێراقدا بەهێز بکەن، ڕۆڵی هەرێم لە دابینکردنی کارەبای وڵاتدا زیاد بکەن و وەرزێکی نوێ لە ڕکابەرییە جیۆپۆلیتیکییەکان لە دەوروبەری بازاڕی وزەی عێراقدا تۆمار بکەن.