سەرۆکی پارتی دیموکرات لەگەڵ شاندێکی ENKS کۆ بووەوە

بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی دیموکرات لە سەلاحەددین پێشوازیی لە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا هەلومەرج و دواپێشهاتەکانی سیاسیی سووریا و ناوچەکە تاوتوێ کران و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخ و گوزەرانی هاووڵاتیانی کورد و ئاستەنگ و گرفتەکانی بەردەم لایەنە سیاسیەکان و هاووڵاتیانی کورد لە سووریا.

داهاتووی کورد لە سووریا و هاوکێشە سیاسی و دەولییەکانی کاریگەر لەسەر دۆخی سووریا تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.

News Code 223473

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha