بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو کۆبوونەوەیەدا قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، بە هەموو شێوەیەک دژی دواخستنی هەڵبژاردنین و رووبەڕووی هەموو هەوڵێک دەبینەوە کە دژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بێت.
جێگری سەرۆک وەزیران دەشڵێت، هەمیشە لەگەڵ ئەوەدابووین پەیوەندییەکی ئاسایی و تەندروست و هاوسەنگمان لەگەڵ هەموو وڵاتان و بە تایبەتیش وڵاتانی دراوسێدا هەبێت، هەرێمی کوردستان هەرگیز سەرچاوەی هەڕەشە نەبووە بۆسەر هیچ لایەنێک و لە داهاتووشدا هەوڵ دەدەین پەیوەندییەکی باش و تەندروستمان هەبێت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت لە رووی بازرگانییەوە.
هەروەها باسی دۆخی پارێزگای سلێمانی کرا، کونسوڵی گشتیی روسیا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە لە دوا سەردانیدا بۆ سلێمانی هەستی بە گەشەسەندنێکی بەرچاو کردوە لەڕووی وەبەرهێنانەوە.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی کرد لە ماکسیم ڕوبین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا گوتی دژی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانن.
News Code 223436
Your Comment