قانوونی شەو و قانوونی ڕۆژ/ لەتیف مستەفا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەتیف مستەفا شارەزای یاسایی و دەستووریی دەڵێت نابێ هیچ تانەیەک لە یاساکانی هەلبژاردن، لە ماوەی کەمتر لە شەش مانگ وەربگیرێت، كەچی وەریانگرت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شارەزایی یاسایی دەستووریی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: بەگویرەی مادەی ۹۳ برگەی یەکەم لە دەستووری عێراق، دەشێت تانە  لە هەر یاسایەک یان نیزامێک بدرێت لە بەردەم دادگای فیدرالی باڵا لەڕووی ئەوەی ئایا دەستوریە یان نا؟ بەڵام مادەی ۲۳ لە پەیڕەوی ناوخۆی دادگای فیداڵی تانەلێدانی لە یاسای هەڵبژاردن سنووردار کردووە بەوەی کە نابی هیچ تانەیەک لە یاسای هەڵبژاردن وەربگیرێت (بەدلنیاییەوە نیزامەکانی هەڵبژاردنیش دەگریتەوە) پێش ماوەیەک کە لە شەش مانگ کەمتر نەبیت لە بەرواری دیاری کراو بۆ هەڵبژاردن).

لەتیف مستەفا ڕاشیگەیاندووە: ئەویش بۆ ئەوەیە کە کۆمسیۆن سەری لێ­تێک نەچێت و بتوانێ کارەکانی بکات، چوونکە بۆ هەر پرۆسەیەکی هەلبژاردن کۆمسیۆن لانی کەم پیویستی بە شەش مانگ دەبێت.

ناوبراو وتیشی: دوێنی زۆر لە مادەکانی یاسای هەلبژاردنی پەرلەمان نادەستووری نەبوون وتیان نادەستوورین، ئەمرۆش کە بە گویرەی پەیڕەوەکەی خۆیان نابێ هیچ تانەیەک لە یاساکانی هەلبژاردن لە ماوەی کەمتر لە شەش مانگ وەربگیرێت،  وەریان گرت، لەوانەیە زۆریکتان بەسەرهاتی کابراتان بیستبێ لەسەر قانوونی ڕۆژ و قانوونی شەو.

News Code 223474

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha