بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە شارپرێس-ی ڕاگەیاند، ڕاگرتنی کارەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورە لە ڕاستیەوە.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، گەر تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق درێژ نەکرێتەوە ئەوا ناتوانێ پڕۆسەی جیاکردنەوە و وردبینی و یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکان و پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەنجام بدات.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کار بۆ گەڕاندنەوەی شەرعیەت بۆ دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان وادەیەک بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێم دیاری دەکەن.