بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهجەت ئەحمەد ڕاوێژکاری مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بۆ کاروباری وزە لە چاوپێکەوتنێكدا لەگەڵ پێگەی "بەغداد ئەلیەوم" ڕایگەیاندووە: "تورکیا بەهیچ شێوەیەک ئارەزووی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی نییە، چوونکە لەڕێگەی قاچاخەوە، نەوتی هەرێمی دەستدەکەوێت، ئەوەش پێچەوانەی ئەو لێدوانانەیە کە دەڵێن ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و کۆمپانیا نەوتییەکان هۆکاری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمە".
ئهو بهرپرسهى یهكێتى وتووشیهتى: تورکیا ئەو لایەنەیە کە زۆرترین سوود لە دۆخی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم وەردەگرێت، چوونکە بەشێوەی قاچاخ و لەڕێگهی بارهەڵگرەوە بەرمیلێک نەوت بەنرخێکی کەم دەگاتە دەستی کە لە ۳۰ دۆلار تێناپەڕێت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: "تورکیا بەپاساوی کێشە تەکنیکیەکانەوە خۆی لەدەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەدزێتەوە و بەوهۆیەوە ڕێگریی لەدووبارە هەناردەکردنەوەی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەکات، لەڕاستیدا بەندەری جەیهان هیچ کێشەیەکی نییە و چەند مانگێکە کاردەکات".
Your Comment